ئێران گەنجێكی دیكەی كوردی شەهید كرد

ئەمرۆ جەبار وەیسی، کۆڵبەری تەمەن 30 ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، کە سێ ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا، لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرابوو، پاشان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، شەهید بوو.

ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، ئەو کۆڵبەرە سەری کرابووە ئامانج و پارچەی ساچمە لە بەشی مێشکی سەریدا مابووەوە.

هاوکات لەگەڵ (جەبار وەیسی)، كە خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییە، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی (بەرزان و یەزدان)، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرابوون.

Back to top button