رۆژی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی ئێران دیاری کرا
ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵی گواستۆتەوە، بەرپرسانی ئەمریكی دانیان بەوەدا ناوە کە رۆژی شەممە یان یەكشەم ئەمریكا دەست بە هێرشەكانی دەكات و شێوازی هێرشەكانیشی جیاواز و بە قۆناغ دەبێ.
پێشتر كۆشكی سپی دووپاتی كردەوە كە رەنگە ئەمریكا پەنا بۆ وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنی ئاسایی بۆ ئەو هێرشە ببات كە لەم دواییانەدا سێ سەربازی سوپاکەیانی لە ئوردن کردە ئامانج و زیاتر لە 40 كەسی تریش برینداربوون.
لای خۆشیەوە تۆڕی ئێن بی سی لە زاری بەرپرسانی واشنتۆنەوە بڵاویکردەوە: وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن چەند رۆژێک لەمەوبەر “بەهێزترین” دەبێت و بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.