حكومه‌تی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەک لە گه‌رمیان جێبەجێ دەکات
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ سنووری كفری دا، كه له ماوه‌ی رابردوودا داواكاری هاووڵاتییانی سنووره‌كه بوو.
له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی كفری، بریتی بوو له قیرتاوكردن و كۆنكرێتی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ره‌زامه‌ندییه‌كه له لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/سه‌رۆكایه‌تی دیوان/ فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان)ـه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، كه لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژه‌ی رێگاسازی بۆ گه‌ڕه‌كی (راپه‌ڕین-شۆڕش-شه‌هیدان-مامۆستایان) ئەنجام دەدرێت.
هەر لە بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، پڕۆژه‌ی رێگاسازی بۆ گه‌ڕه‌كی (راپه‌ڕین-ئازادی-ئیمام محه‌مه‌د)ى ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تەواو دەکرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پڕۆژه‌ی رێگاسازی بۆ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ناوچه‌ی گه‌رمیان تەواو دەکرێت.