ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەهێزتر دەکەین

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2024، گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ژوور، پێشوازییان لە نەواف کلیچ سەرۆکی کۆمەڵەی پێشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکیا و شاندی یاوەری كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، نەواف کلیچ پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی تازە کرد، پاڵپشتیی کۆمەڵەکەیانی بۆ ژووره‌كه‌ دووپات کردەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکی کارنامەی ئەمساڵی کۆمەڵەکەیانی بۆ ژووره‌كه‌ روون کردەوە، لە هەمان کاتدا داوەتنامەیەکی پێشکەش بە ژوور بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی ئابووریی نێودەوڵەتی كرد.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوورەکە، رایگەیاند: پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەهێزە، هەوڵی پتەوکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە دەدەین،

گوتیشی: خۆشحاڵ دەبین لە گشت چالاکییەك بەشداربین کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بگەیەنێت.

Back to top button