هێزێكی سەر بە پەكەكە لەقەندیلەوە خۆیان رادەستی پارتی كردەوە
خواكوڕك
واز هێنانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە قەندیلیشی گرتەوە بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و نزیك لە جەمیل بایك رێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بەجێهێشت بەخۆی و 10 گەریلا خۆی رادەستی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوو، ئەو بەرپرسە باڵایە دەلێت بەدەیان بەڵگەمان لەدەستە كە پەكەكە خەڵكی سڤیل دەكوژێت”.
ماوەیەك بەر لە ئێستا خواكوڕك ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە تەواوی ناوچەكانی باشوری كوردستان واز هێنانی لەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەستی پێكردووە و تەنها لە سنوری شنگال زیاتر لە 400 شەرڤان و گەریلا پەیوەندیان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە، ئەمرۆ بەرپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و نزیك لە جەمیل بایك بەخۆی و دە گەریلا خۆی رادەستی ئاسایشی دهۆك كردووە، پەیوەندی كردووە بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، هەر بەپێی زانیاریەكانی دەستی (خواكوڕك)كه‌وتوون” دوێنێ چه‌ندین پله‌دار و ڕیكخستنی په‌كه‌كه له شاری ئامێدی له پارێزگای دهۆك خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه له نیویشیاندا كه‌سیكی پله باڵا و نزیك له (حه‌میل بایك)ی تێدایه كه هاوسه‌رۆكی په‌كه‌كه‌یه له قه‌ندیل.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست كردوه ژماره‌یان (11) كه‌سه و پله‌داری په‌كه‌كه‌ن، كه خاڵی پشكنیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موویان پێكه‌وه خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌یان چۆڵكردوه و خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌و سنوره كردوه كه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانن”.
بۆ ئه‌م بابه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان (نازم كه‌بیر هەرکی) به (خواكوڕكی) ڕاگه‌یاند:ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین ڕۆژ نیه چه‌كداری په‌كه‌كه له سنوری پارێزگای دهۆك خۆیان ڕاده‌ستی هیزه ئه‌منیه‌كان نه‌كه‌ن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی باش له په‌كه‌كه تێگه‌یشتوون و ده‌زانن په‌كه‌كه هیچ خزمه‌تێك به كورد و كوردستان ناكات، هه‌ر په‌كه‌كه‌ش بوو كوردستانی باكووری وێرانكردو خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆی و كاره‌ساتباری كردوه،هه‌روه‌ها په‌كه‌كه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره بخاته سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆیه چه‌كداره‌كانیان باش لێیان گه‌یشتوون.
هه‌ركی زیاتر گوتی”ئیمه وه‌كو لیژنه‌ی ناوخۆ به‌ڵگه‌ی پیویست و درووستمان له‌به‌رده‌سته كه پەكه‌كه هۆكاری كووشتن و ڕفاندنی چه‌ندین گه‌نج و لاوی سنوره‌كه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆری سڤیلیان كووشتوه، ئێستاش هه‌ڵوه‌رینیان به‌رده‌وامه و له شنگالیش به‌سه‌دان چه‌كدرایان ریزه‌كانیان به جێده‌هێلن و په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.