سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری توركیا دەكات

رۆژی چوارشەممە 7ی شوباتی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یاشار گولەر وەزیری بەرگری توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز مەتین گوراك سوپاسالاری توركیا و بەڕێز عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازی توركیا.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و بووژانەوە و كاری هاوبەشی نێوانیان.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

Back to top button