ئەمریکا: له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانمان سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تائیبی حز*بوڵڵامان له به‌غدا كوشت
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و هێرشێكمان له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانمان له به‌غدا، ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی حز*بوڵڵامان كرده ئامانج كه به‌شداربووه له به‌ئامانجگرتنی و پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان و، “دوودڵ نابین له به‌رپرسیاردانانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سه‌لامه‌تی هێزه‌كانمان”.