پارتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوای جێهێشت
پارتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوای وەک ناڕەزایەتی لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگار جێهێشت
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەڵبژێراوی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگار دەستی پێ كرد، بەڵام فراكسیۆنی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی “نەینەوا موەحەدە”ـی سەربە نەجم جبووری، هۆڵی كۆبوونەوەكەیان بەجێهێشت دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، پێڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكەی پێشێل كردووە، لەبەرئەوەی دەنگدانی بە بڕگەی جێگری دووەمی پارێزگار خستووەتە پێش بڕگەی هەڵبژاردنی جێگری یەكەم کە بەگوێرەی رێككەوتنی سیاسیی لایەنەكان، پۆستی جێگری یەكەم دەدرێتە پارتی و كاندیدەكەی سیروان رۆژبەیانییە.