سوید سەلوان مۆمیکا، هاوڕێی بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی دیپۆرتی عێراق دەکاتەوە
بەپێی بڕیاری حكومەتی سوید سەلوان مۆمیكا هاوڕێی بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی کە لەو وڵاتە دەژیت دیپۆرتی عێراق دەکرێتەوە و لەخاکی سوید بڕیار درا دەربکرێت ئەمەش دوای ئەوەی دادگا سوید بڕیاریدا .
سەلوان مۆمیکا، یەکێکە لەو عێراقیانەی کە لەپێناو وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە 28ی حوزەیرانی 2023 دا قورئانی پیرۆزی سوتاند.
شایەنی باسە سەلوان مۆمیکا، پێشتر کە لە عێراق دەژیا بە هاوکاری بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی پۆستی پێدرابوو، کرایە بەرپرسی اتحاد سریانی و پەیوەندی توندو تۆڵی هەیە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی.