یەكێتی: دەبێت پەكەكە ئەوە بزانێت پارتی لە شنگال نوێنەرایەتی دامەزراوەی حكومەتی كوردستان دەكات

لەكەناڵی سەر بە حزبەكەی ئازاد توفیق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەێنێت، كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال نوێنەرایەتی دامەزراوەی شەرعی هەرێمی كوردستان دەكات كە دامەزراوەی شەرعی كوردستان، بۆیە دەبێت پەكەكە رێز لەو ئەزموونەی كورد بگرێت لەشنگال”.

ئازاد توفیق نموونەیەك دەهێنێتەوە كە شەهیدی سەركردەی ( حزبی دیموكراتی كوردستان) قاسملو لە ساڵی 1982 سەردانی تاڵەبانی كردووە، دەلێت لەكاتی سەردانی قاسملو بۆ لای تاڵەبانی دەلێت من بۆ كارێك هاتووم ئەگەر تۆ بێت بۆ لای من من بۆت ناكەم، بەڵام دەلێت ئابلۆقەی هێزەكانمان دراوە لەلایان ئێرانەوە، سەركردایەتیمان بۆ ناگوازرێتەوە، بۆیە هاتووم داوای هاوكاری سەربازیت لێ بكەم تاڵەبانیش رازی دەبێت بەهاوكاری حزبی دیموكرات، ئازاد توفیق دەلێت لەو شەڕە بەدەیان شەهیدمان دا بەڵام نەچووین سەردەشت و سنە داگیر بكەین بلێن خوێنمان داوە، بۆیە دەبێت پەكەكە شنگال جێ بێلێت”.

 

Back to top button