روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ شەممە 10ی شوباتی 2024، نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی هەندێک پەیج و سایت بڵاو کردووەتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە راستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.

سەرۆکی حکومەت پێداگری لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو رێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.

خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/2/10

Back to top button