گەنجێکی دیکەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم لە سێدارەدانە
دایکی گەنجەکە لە پەیامێکدا دەڵێ "کوڕەکەم بێتاوانە لەسێدارەی مەدەن"
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند:” دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ رەزا رەسایی لە چوارچێوەی دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە بەڕێوەچووە، کە لە ژێر کاریگەریی ئەشکەنجەدانێکی توند، لێدانی تەزووی کارەبا، هەناسە لێبڕین و هەڵواسین و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژی، کە ناچار بە دانپێدانێکی هەڵبەستراو کراوە، و شینهەڵگەڕان و شکان وبریندارکردنی چەند شوێنێکی لاشەی بەڵگەی ئەشکەنجەدانێکی توندە،
رێکخراوەکە راشیگەیاندووە:” پارێزەرەکانی رەسایی بە هۆکاری بوونی چەند ناڕوونییەک داوای راگرتنی سزاکە و پێداچوونەوەیان بە بڕیاری دادگا کردبوو، بەڵام دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاریی پارێزەرەکانی رەزا رەساییان رەتکردەوە.
هاوکات لە پەیامێکی دەنگیدا دایکی رەزا رەسایی، بە گریانەوە جەخت لە بێتاوانی کوڕەکەی دەکاتەوە تکا دەکات و داوای هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدانی کوڕەکەی جێبەجێ نەکرێت و هەڵوەشێنرێتەوە.