لە دهۆک دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا گوتی، تیمەکانیان لە ئاسایشی سێمێل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو کەسیان بە تۆمەتی “فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر” دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک دەمانچە و نارنجۆکدا گرتووە کە هەڵیان گرتبوون.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆکدا هاتووە: “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتە و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای ماددەی هۆشبەر، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت”.

Back to top button