سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12-14ی شوبات لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی تایبەتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات کە بڕیارە گوتارێکیش لە لوتکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.
سەرۆکی حکومەت هەروەها لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.