سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبیى پایتەخت, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.