كۆبوونەوەی عەبادی و شا سەلمان میدیاكانی عەرەبی تەنیوە

خواكوڕك 

لەپەراوێزی كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی لە ئوردن، شا سەلمان و حەیدەر عەبادی كۆبونەو، ئەم كۆبوونەوەیە لەلایان میدیاكانی عەرەبی بە شێوەیەكی بەرفرەوان و مانشێتی جۆڕاو جۆڕ بڵاو كراوەتەوە، وەك لە زانیاریەكانی میدیاكان دا هاتووە، پاش گرژیەكی زۆر لەنێوان عێراق و سعودیا بەتایبەت ئەوكاتە بالیۆزی سعودیا لە عێراق رەخنەی تووندی لە دەستێوەردانی ئێران كرد لە عێراق و رەخنەی لە حكومەتی عێراق گرت، گرژیەكانی ئەو دوو وڵاتە تەقیەوە”.

سكای نیوز لەهەواڵێكی دا ئاماژەی بەوە داوە پاش ئەو گرژیانەی كە لەمیانی رەخنەكەی بالیۆزی پێشووی سعودیا لە عێراق دا دروست بوو، سعوودیە بڕیاری گۆڕینی باڵوێزی وڵاتەكەی لە بەغدا دەركرد و كەسێكی تری وەك باڵوێز ناردە بەغدا و هاوكات لەمیانەی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەوە و دواتریش وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی بەغدای كرد و ئەمەش پێوەندییەكانی هەردوو وڵاتی بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواو بردووە”.

سەرچاوەی زانیاریەكانی میدیای عەرەبی باس لەوە دەكەن كە سعودیا لەگەڵ عەبادی نەرمی نواندووە و بەڵام لەسەردەمی مالیكی دا سعودیا هەرگیز ئامادە نەبووە چاوی بە نوری مالیكی بكەوێت، هەرچەند هەوڵی دیداری نێوان مالیكی و بەرپرسانی سعودیا دراوە، بەڵام هەوڵەكان شكەستیان هێناوە، بەڵام شا سەلمان ئامادە بووە پێشوازی لە عەبادی بكات،

ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا لەناو پێكهاتەی شیعەی لەعێراق دابەش بوونێك بەسەر شیعەی ئێران و عێراقی دا هەیە، رەوتی سەدر تەواوی كەوتۆتە بەرەی دژایەتی كردنی ئێران، عەبادی و سەدریش هەماهەنگی باشیان هەیە، ئەمە لەكاتێكدا كە پێشتر سەدر لەوتاری هەینی لەبەردەم خۆپێشاندەران گوتی، هەرەشەی كوشتنم لێكراوەو، بەرپرسانی ئەو رەوتەش ئاشكرای دەكەن كە ئەگەر ئەم هەرەشەیە بچێتە جێبەجێ كردن ئەوە قاسم سولەیمانی  و  نوری مالیكی دەكوژن، ئێرانیش رووبەروی شەرێكی قورس دەكەنەوە لەناو خاكی ئێراندا”.

Back to top button