هەندێک بەناو کورد بەشداری یادی مەراسیمی شۆرشی ئێرانیان کرد
ئەسرین عاسی شوانی
ئەسرین عاسی شوانی
دوێنێ ساڵ ڕۆژی چل و پێنجەمین( 45)بەناو شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو،لەیادکردنەوەکەدا بێ هەڵوێست بە هەستی نەتەوایەتی، داشۆراو لە کوردایەتی، هەندێک بەناو کورد بەشداری یادی مەراسیمی شۆرشی ئێرانیان کرد، لە کاتێکدا هەر دوێنێ بوو سوپای پەت و سێدارە شاری خۆشەویستی هەولێریان خەڵتانی خوێن کردو، بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و منداڵێکی وەک ژینا دزەیی یاخود تەنانەت دەستیان لە مناڵێک نەپاراست کە مۆمی یەک ساڵەی نەکوژانبوەوە، ئەو بەناو کوردانە بێ ئەوەی ئەوەیان بەبیر بێتەوە، کە ڕژێمی ئێران دوژمنی سەرسەختی گەلی کوردەو ڕۆژانە چەندین لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕووبەڕوی پەت و سێدارە دەکات تەنانەت ژیانی مەمرەو مەژی کۆڵبەرەکانیشی پێ زیادەیە کە شەوو ڕۆژیان کردۆتە سەر یەک بۆ بەدەستهێنانی لوقمەیەک نان،کەچی چەند ناکەس بەچەو داشۆراو لە کوردایەتی بێ بیرکردنەوە لەو هەموو تاوانە لە ئاهەنگی قێزەونترین دوژمنی گەلەکەمان کێکی شەرمەزاری لەت ئەکەن لەگەڵیان و ئاهەنگ بەو بۆنەوە دەگێڕن،بۆیە دەکرێ ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەو بۆنەیە بونە،کە نە کەرامەت ،نەشەرەف،نە هەستی نەتەوایەتی و مڕڤایەتیان نیە ڕیسوا بکرێن و تەنەکە لە کلکیان گرێ بدرێ، تا ببنە پەند بۆ ئەو کەسانەی لاساییان دەکەنەوەو،هەولێری خوێناوییان بیر چوەتەوە کە هەر دوێنێ بوو ڕژێمی پەت و سێدارە دەستی لە ژن و مناڵیش نەپاراست.