ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:” جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر هێزەکانی لەو وڵاتە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە، دوای کۆبوونەوەی نێوان کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن تێیدا هۆشداری داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق وپێی راگەیاندووە ئەمریکا هیچ ئەولەویەتێکی نییە جگە لە سەلامەتی کارمەندانی ئەمریکی. هەروەها ئەمریکا لە کاتی پێویست بەرگری لەخۆی دەکات.

هەر لەبەیاننامەکە هاتووە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد رێگری لە هێرشکردنە سەر فەرمانبەرانی ئەمریکی بکات.

Back to top button