هۆکاری ئاگرەکەی ئەنجومەنی وەزیران تەقینی گیزەری تاییەت بەئاوگەرم کردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایدەگەینن : هۆکاری ئاگرەکەی ئەنجومەنی وەزیران تەقینی گیزەری تاییەت بەئاوگەرم کردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک و خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچوکی ماددی بوونی هەبووە.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئاگرەکەی شەوی رابردووی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند:” دوێنی شەو کاتژمێر( ٥٠_١٢)خولەکی شەو ژووری کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە بەڕووداوێکی ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر ، دەست بەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێن رووداوەکە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ، دەرکەوت هۆکاری تەقینی گیزەری تاییەت بەئاوگەرم کردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بۆتە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتلی غازێ لەو جێگایەدا ،
راشیگەیاند:” خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە ،تەنها زیانێکی بچوکی ماددی بوونی هەبووە ،جێگای دەست خۆشیە بۆ کارمەندانمان توانرائاگرەکە بەماوەیەکی کورت کۆنتڕۆڵ بکرێت .
هاوکات دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند:” درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە هۆی تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو، ئاگر لە بەشی چێشتخانەی ئەنجومەنی وەزیران کەوتەوە و هەر زوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵ کرا.
دەشڵێت:” بە هۆی ئاگرەکەوە ، زیانی ماددی بە چێشتخانە و بەشێکی باڵەخانەکە کەوتووە.