سبەی کاتی تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان بەکۆتادێت.

خەبات عزدەین سەرپەرشتیی یەكێك لە بنكەكانی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان، رایگەیاند، سبەی دواین کاتە بۆ ئەوانەی کارتی دەنگدانیان نوێ نەکردۆتەوە یاخود لە دایکبووانی 2006 ن ئەگەر کارەکانیان تەواو نەکەن لە داهاتوودا بۆ دەنگدان بۆیان دەبێتە كێشە و ناتوانن بەشداریی بكەن بەبێ‌ كارتی دەنگدان.

زیاتر گوتی، هەر هاووڵاتییەك سەردانی هەر بنكەیەك بكات، لە ماوەی نۆ خولەك سەرجەم كارەكانی بۆ دەكرێت.

راشیگەیاند، بنكەكانی تۆماركردن كراوەن لە سەعات هەشتی بەیانی تا سەعات سێی دوای نیوەڕۆ، .

باسی لەوەشکرد:” هیچ فەرمانێكمان بۆ نەهاتووە ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە.

Back to top button