فازل میرانی باسی بڕینی مووچە و بودجەی كەركووك دەكات
خواكوڕك
ئەمرۆ 29ی 3ی 2017 فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی دا باس لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك دەكات و بەهەنگاوێكی باش وەسف دەكات و دەلێت ئەمە پرسێكی ناوەخۆیە، وە دەشلێت ئەگەر حكومەتی عێراق مووچە و بودجەی كوردستان ببڕێت ئەوە کات کەرکووک دەتوانێت خۆى بەڕێوەببات. نەوتى کەرکووک نەک تەنها پارێزگایەک، بەڵکو بەشى هەموو عێراق دەکات”.
هەروەها میرانی كە لەپەراوێزی بەرێوەچوونی كۆنفراسی نێودەوڵەتی زانستی كە لە زاخۆ بەرێوە چوو، گوتیشی پێویستە پەکەکە رێز لە هەموو لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێمى کوردستان بگرێت، وەک چۆن ئەوان دەیانەوێت رێزییان لێ بگیرێت، پارتى دیموکراتى کوردستان بەهیچ شێوەیەک نابێتە هاوبەش لەگەڵ پەکەکە و لقەکانى”.
میرانى كە لێدوانی داوە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەشلێت پەکەکە لە شنگال دەربچێت باشترە، مانەوەى لە شوێنى خۆى بێت کە لێیوە هاتووە باشترە، نەک لە شنگال بێت. پرسیار لاى ئێمەش ئەوەیە بۆ دەبێت پەکەکە لە شنگال بێت؟ هەروەها لەبارەی ناونوسین و بوون بە حشدی شەعبی سكرتێری مەكتەبی سیاسی دەشلێت ئەوانەى خۆیان ناونووس دەکەن و ئەوانەى هەڵدەستن بەناونووسکردنى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بۆ ریزەکانى حەشدى شەعبى، جاشایەتى دەکەن”.