دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان دەست بەکار دەبن
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، رایگەیاند: دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کردووە، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو مەشق و ڕاھێنانیان تەواو بێت.
گوتیشی: دوای تەواوبوونی مەشق و راھێنانەکانیان بڕیارە لە ناوچە کوردستانیەکان ئەرکیان پێ بسپێردرێت و، شوێنەکانیان دیارکراوە .