رۆژنامەی ئەلصەباحی عێراقی: تا ئێستا هەمواری یاسای بودجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەنێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق

رۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی عێراقی لە زاری ئەحمەد مەزهەر جبووری، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوی كردەوە، تاوەكوو ئێستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی گشتی سێ ساڵەی وڵاتەكەی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە.

روونیشی كردووەتەوە كە ئەركی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە یاسای بودجەی 2024 هەموار بكاتەوە، ئێمە ئێستا چاوەڕێین كە حكومەت هەمواری یاساكەمان بۆ بنێرێت، بەڵام نە هەمواری یاسا و تەنانەت هەمواری خشتەكان و هیچ شتێكی تایبەت بە بودجەمان لە حكومەتەوە بۆ نەنێردراوە.“

گوتیشی:” ئەگەر حكومەتی فیدڕاڵی هەموارەكە بۆ پەرلەمان بنێرێت، رێكارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەست پێدەكەین.

Back to top button