وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکى گرنگى تایبەت بە گوندەکان دەرکرد

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتی هەرێمی، لە بڕیارێکی نوێدا رێنمایى فراوانکردن و گواستنەوەى گوندەکانى دەرکرد و بەپێى رێنماییەکە، فراوانکردنى ئەو گوندانەى پێشتر زەویان بۆ دیاریکراوە پەسەند کراوە.

رێنماییەکە لەژێر ناوى رێنمایى ژمارە 2ـى ساڵى 2024 رێنمایى فراوانکردنى گوندەکان و گواستنەوەى شوێنیان، لە رۆژى 19.2.2024، دەرچووە و واژۆى رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى لەسەرە، بەمەبەستى زیاتر گرنگیدانە بە گوندەکان و هاندانى هاووڵاتییان بۆ زیاتر رووکردنە گوندەکان بۆ بوژاندنەوەى کەرتى کشتوکاڵ و زیاتر فراوانکردن و ئاوەدانکردنەوەیان و نەهێشتنى گیروگرفتى گوندەکان.

رێنماییەکە، لە پێنج مادە پێکهاتوووە و بەپێى خاڵى چوارەم لە مادەى یەکەم کە تایبەتە بە فراوانکردنى گوند، تێیدا هاتووە، سنوورى ئەو گوندانە فراوان دەکرێت کە پێشتر زەویان بۆ دیاریکراوە، بەڵام لەسەر نەخشەى گوندەکە جێگایەک نەماوە بۆ ئەوەى خەڵکى رەسەنى گوندەکە خانووى تێدا دروست بکەن.

رێنماییەکە رێگە بە گواستنەوەى شوێنى ئەو گوندانەش دەدات کە بەهۆى بارى جوگرافى و کارەساتى سروشتى و پڕۆژە ستراتیژییەکانەوە، شوێنێکى گونجاویان نەماوە بۆ نیشتەجێبوون.

دەقی رێنماییەکە

Back to top button