مالیكی داوای كردووە سەردانی هەولێر بكات

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆكی ئێستای عێراق داوا كردووە سەردانی هەولێر بكات بەڵام لەلایان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆجاری دووەمە داواكەی رەد كراوەتەوە رێگا بەسەردانی كردنی بۆ هەولێر نەدراوە”.

لەرێگای دوو نێوەندگیر لەدەوڵەتی یاسا نوری مالیكی داوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە سەردانی هەولێر بكات، لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ هەولێر بكاتەوە، بەڵام جگە لەوەی داواكەی رەد كراوەتەوە، پێشی گوتراوە، كە تۆتاوانبارە بە بڕینی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، د. رۆژ نووری شاوێس ئاراستە كراوە بۆ وەڵامدانەوەی مالیكی و پێی گوتووە، سه‌رۆك بارزانی دوای هه‌موو نانبڕین و دژایه‌تی كردنی خه‌ڵكی كوردستان ناتوانێت وه‌ك دۆستێكی كورد لێت بڕوانێ و پێشوازیت لێ بكات.

Back to top button