وەزارەتی پەروەردە داوایەك لەسەرجەم قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكاتەوە، لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە بەپێی پارێزگاكان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكان(تمهیدی) بزانن.
دەشڵێت:” بۆیە داواتان لێ دەكەین ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی (3ی3ی2024) كاتژمێر (1:00)ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی (2023-2024).
روونیشی کردۆتەوە: لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی پێویستە بەزووترین كات سەردانی پەروەردەی خۆتان بكەن بۆ ڕاستكردنەوەی زانیارییەكان.