بارزانی لەسەر زمانی كوردی هاتە سەرخەت و بریارەكەی هەڵوەشاندەوە
خواكوڕك
پاش ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەمساڵەوە ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی “زمانی كوردی ” بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزە لەكاتی پێشكەشكردن بۆ كۆلێژە پزشكی و ئەندازیاری و زانستییەكان ئارەزومەندانە بێت ئەم بڕیارە كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا، رۆژی 15-3-2017 ژمارەیەك لە مامۆستایان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كرد”.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە زمانی كوردی هەڵدەوەشێنێتەوە، دەلێت لەسەر ئەو پرسە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە كە پێویستە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی زمانی كوردییەوە هەڵبوەشێندرێتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەچەند رۆژی داهاتوو دا بڕیارەكە بەفەرمی هەڵدەوەشێتەوە، مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكە ناكرێت و زمانی كوردیش وەك هەر زمانێكی تر مەرجی وەرگرتن دەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندین نارەزایەتی بەرفرەوان لەبارەی ئەو بریارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەبوو”.