ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی لەبارەی بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کۆدەبێتەوە .

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،:” ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاندووە:” لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی9ـی 2023، تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتە روو و گفتوگۆ دەکرێت.

Back to top button