سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیری ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپات کردەوە.