مەسرور بارزانی سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیومێنتەکەی بەسەر کردەوە و تاجەگوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا.

پاشان سەرۆکی حکوومەت لە یاداشتی مۆنیومێنتەکەدا وتەیەکی نووسی و ئاماژەی بەوە دا کە “شانازی دەکەم کە جارێکی دیکە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەم، داوا لە خوای گەورە دەکەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بریندارەکانیش چاک بکاتەوە.”

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی: “خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە.”

Back to top button