هەفتەی داهاتوو بڕیارەكانی مەسرور بارزانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، سەرۆك وەزیران هەڵەبجە دەكاتە ناوچەیەكی وەبەرهێنانی تایبەت و، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی پێشتریش لەسەر پێشنیازی پارێزگاری هەڵەبجە و یەكێتی وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە داوا كرابوو كۆمەڵێك ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران بكرێت، مەسرور بارزانی لە سەردانەكەی بۆ هەڵەبجە رەزامەندی لەسەر هەموو پێشنیازەكان دا.

گوتیشی:” مەسرور بارزانی پارێزگای هەڵەبجەی لە هەموو رێنوێنییەكانی پێشووتری جیاكردووەتەوە، بەتایبەتی لە وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری و كرێی راستەقینە و تەرخانكردنی زەوی و گوژمەی پڕۆژەی خوار پێنج سەد هەزار دۆلاری ئەمریكی.

ئەوەیشی گوت، رەزامەندی سەرۆك وەزیران بۆ ئەو بابەتە دەستكەوتە بۆ خەڵكی هەڵەبجە و بڕیارەكەی سەرۆکی حکومەت دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە و لە هەفتەی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت.

Back to top button