فواد حوسێن: داوا دەکەین ئێران بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر

داوا دەکەین ئێران بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ماڵپەری “ناشناڵ”ـی ئیماراتی

*ئێرانییەکان دەڵێن گوایە هێرشیان كردووه‌ته‌ سەر بنکەکانی مۆساد و ئەمە جاری یەکەمیشیان نییە کە ئەم هێرشانە بکەن. ئەمە جاری دووەمە کە شاری هەولێر مووشەکباران دەکەن ،دەشزانن کە دەنگۆی ئەوەی کە بنکەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ بنەمایە”.

* كه‌س باوه‌ڕ به‌ پڕوپاگه‌نده‌كانی ئێرانییه‌كان ناكات ، دیار نییه‌ ئێرانییه‌كان ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌ به‌ كێ ده‌فرۆشن، بۆ رای گشتی خۆیان یان بۆ كه‌سانی دیكه‌؟

*كه‌س باوه‌ڕ به‌ پڕوپاگه‌نده‌كان ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌وان هاووڵاتیی سڤیل و منداڵێكی 11 مانگیان شه‌هید كردووه‌، كه‌چی بانگەشه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تیرۆریستیان بە ئامانج گرتووە و بنکەی مۆسادیان مووشەکباران کردووە.

* هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر” بێ بنەمایە.

*له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی باسیان له‌و هێرشانه‌ كردووه‌ و ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كان خودی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نەیاندەزانی کە باس لە چی دەکەن و هه‌ر به‌رپرسێكی ئێران به‌ جۆرێكی جیاواز باسی له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌كرد!

* داوا دەکەین ئێران داوای لێبووردن بکات لەسەر هێرشەکەی هەولێر و بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد.

Back to top button