دواین لێدوانی ئەمریكا لەسەر ئێران بزانە ئەمریكا چی بە ئێران دەلێت

خواكوڕك 
لە وتەیەکیدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆنگرەی ساڵانەی لێژنەی کاروباری گشتی ئەمریکی ـ ئیسرائیلی پێشکەشی کرد بە توندی هێرشی کردە سەر ئێران و بە لانکەو پشتیوانی تیرۆر ناوزەندی کرد.
پۆل ڕایان لە کۆنگرەی ئایباک داوای کرد هێزەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆر و ئەو هێزەشی بە هێزێکی تیرۆریستی ناوبرد،هاوکات ئاماژەی دا بەوەی ئێران بۆتە پاڵپشتی دکتاتۆرییەت لە سوریاو هاوکاری تیرۆریستانی یەمەن و لوبنان و عێراق دەکات.
لە بەشێکی تری وتەکەیدا ڕایان بە گرنگی زانی هەموو هێزی ئەمریکا بەکاربهێنرێت بۆ وەستاندنی ئێرانیەکان و لەو ڕووەشەوە بە پێویستی زانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەرچی زووە ڕوبەڕوی ئێران بۆستنەوە چونکە تەنها فشارەکان لەسەر ئێران بەس نین بۆ وەستاندنی ئێران.

س:العربیە

Back to top button