سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه‌: به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، وێڕای ئاراسته‌كردنی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی، سوودانی هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌برو ئارامی به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێت.

Back to top button