سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024، کاتژمێر 11:00 بە کاتی واشنتن و 7:00ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات .

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی شەممە،24/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

راشیگەیاند، لەم سەردانەدا چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس ئەنجام دەدات.

هەروەها، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە .

Back to top button