بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان ڕێنوێنیی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی دەرچوو

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دوای 32 ساڵ لە حوكمڕانی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار لە کابینەی نۆیەم وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنوێنیی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی دەركرد، ئەمەیش دەبێتە هۆكارێك بۆ پاراستنی كرێكاران.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەروەها بڵاویکردۆتەوە، پێشتر ڕێنوێنیی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی دەركراوە، ئەمڕۆ لە ژمارە (٣١٤)ی وەقایعی كوردستان بڵاو كرایەوە.

دەركردنی ڕێنوێنییەكی لەمشێوەیە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی كرێكارانە لە شوێنی كاردا، پابەندكردنی خاوەنكار و كرێكارە بە مەرجەكانی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی، لە پێناو پاراستنی ژیانی كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت.

 

Back to top button