سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

رۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە  تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندی یاوەری پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی.

Back to top button