کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران شەهید کرا

شەوی دووشەممە 26/2/2024، سەید جەعفەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی (دەورە قەڵا)ی شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی راستەوخۆی ئێران شەهید کرا،

لەمبارەیەوە، رێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، سەید جەعفەر فەرەجی تەمەن 42 ساڵە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بووە، تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی سالار، کە لەگەڵ سەید جەعفەر بووە، بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراوی رێكخراوەكە، لە ماوەی ساڵی 2023دا، 22 کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە شەهید كراون و 116 کۆڵبەریش بریندار بوون.

Back to top button