پێنج چەکداری ئێران لە سوریا کوژران
خواكوڕك
کوژرانی چەکدارانی ئێرانی لە سوریا درێژەی هەیەو هەفتانە بە دەیان تەرمی چەکدارانی ئەو وڵاتە دەگەڕێندرێتەوە ئێران.
لە میانەی بەردەوامی جەنگی سوریاو بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پێنج چەکداری سەربە هێزەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران کوژراون کە سێ لەو چەکدارانە ئەفغانین و دووەکەی تریان سەربە بەسیجن.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاند کە ئەو چەکدارانە لە باشوری خۆرئاوای حەڵەب کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەو دوای ڕوبەڕوبونەوە کوژراون.