سوپای پاسد*ارانی ئێران كاسبكارێكی دیکەی کوردیان شەهید کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2024/02/٢٠٢٤٠٢٢٨_١٢٠١٣٤.jpg)
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، له سه‌رده‌شت كاسبكارێكی گه‌نج به ناوی كاوان ئه‌مجه‌دی نیا كه باوكی سێ منداڵه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسد*ارانی ئێران شەهید کرا .
كاسبكاره‌كه خه‌ڵكی گوندی گۆڕه‌شێری سه‌رده‌شته و له نزیك گوندی ساوانی سه‌رده‌شت، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسد*اران ته‌قه‌ی لێ كراوه.
شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه ئاماژه‌یان بەوە داوه کە، هێزه‌كانی سوپای پاسد*اران له كاتی راوه‌دوونانی ئۆتۆمبێلی كاسبكاره‌كه، به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان لێی كردووه و شەهیدیان کردووە.