محه‌مه‌د شوكری: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ده‌رگایه‌كی فراوانتر به رووی فراوانكردنی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه
دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان رۆژانە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بواری نه‌وت و غاز وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، دوایین وه‌به‌رهێنانیش له دانه‌غاز بووه بڕه‌كه‌ی له سنووری 250 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكییه‌كان 125 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی ئاساییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
گوتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ده‌رگایه‌كی فراوانتر به رووی فراوانكردنی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه.
لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاکە شوێنێکی ئارام بۆ ئەمەریکییەکان ھەرێمی کوردستانە، ئەمەش بووەتە پاڵنەر کە لە زۆربەی بوارەکان ئەمەریکا پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان بکات.