ئه‌م سه‌ردانه‌ی مەسرور بارزانی په‌یامێكی روون و راشكاوه‌ بۆ دووباره‌ گرنگیپێدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ هه‌رێمی كوردستان

🔴رۆژنامه‌ی العرب:

📌ئه‌م سه‌ردانه‌ی مەسرور بارزانی په‌یامێكی روون و راشكاوه‌ بۆ دووباره‌ گرنگیپێدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ هه‌رێمی كوردستان.

📌جۆبایدن دەیەوێ کوردستان بکاتە بنکەی دەسەڵاتی سیاسی خۆی لە ناوچەکەدا.

📌ئەمریکا لەوانەیە هەرێمی کوردستان کە حکومەتی هەرێمی لێیە، بۆ پاراستنی پێگەی خۆی لەعێراق بەکاربهێنێت.

📌هەر سستییەک لە پاڵپشتنی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و فشاری میلیشیا شیعیەکان لەسەر هەرێم زیاتر دەکات.

📌چاوپێکەوتنەکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ گەورە بەرپرسەکانی ئیدارەی جۆ بایدن دڵنیایی ئەمریکای بەخۆوە بینییوە لە بەردەوام بوون لە پاڵپشتی کردنی هەرێمی کوردستانی خۆڕاگر.

📌چاوپێکەوتنەکەی بلینکن و مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستانی بەوە پێناسەکردووە کە ناوچەیەکی نمونەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا کاردەکات بۆ جێگیربوونی خۆی لە ناوچەکە چونکە گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەمریکا.

📌 ئامانجی چاوپێکەوتنەکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ گەورە بەرپرسەکانی ئەمریکا بۆ بەرەوپێش چوونە لە عێراق و ناوچەکە.

📌گفتوگۆکانی نێوان بلینکن و مەسرور بارزانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم وچارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە یەکێتی و دەستوور ،لەگەڵ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت لەپاڵ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگاڵ و دەرکردنی میلیشیەکان لەناوچەکە.

📌بلینکن و مەسرور بارزانی نیگەرانبوون لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یاساکانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

📌هەردوولا کۆکبوون کە دەبێ ڕێز لە دەستوور و سیستەمی هەرێم بگیرێت.

📌ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه‌، هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان بكاته‌ گۆڕه‌پانی پارێزگاریكردن له‌ هه‌ژموونه‌كه‌ی له‌و وڵاته‌دا.

📌سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاشكرا دژی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له‌ عێراق و به‌و پێیه‌ی پێیان وایه‌ به‌ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌، ناهاوسه‌نگییه‌كی نوێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی دروست ده‌بێت.

📌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ شیعه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆری سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و یاسایی بووه‌وه‌ته‌وه‌، كه‌ دوایه‌مینیان بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بوو سه‌باره‌ت به‌ كاروباری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

Back to top button