رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ: هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوری ویاساییە، بە خوێنی شەهیدان دروست بووە
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستان تائێستا له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تێنه‌گه‌یشتون له‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه چۆنه و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه لێكه‌تێگه‌یشتن و رێكارێكی دروست كه له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاساكان بگونجێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌ی دو شه‌و له‌مه‌وبه‌ری بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیكردوه به كاره‌كان بۆ زانینی هۆكاری ئاگره‌كه و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه و راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌باره‌ی موچه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌مو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، چه‌ند جارێك دیوانی چاودێری هاتوه و هه‌رچی پێویست بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری هه‌رێمه‌وه ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگیان كردوه، هیچ نه‌ماوه كه ئه‌وان داوای بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێك پێویست بۆ دابینكردنی داواكاریه‌كانی نێوانیان ئه‌وا وه‌كو جاران هاوكاریان ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی، هێشتا زوه، چونكه ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان تائێستا له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تێنه‌گه‌یشتوین له‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه چۆنه و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه لێكه‌تێگه‌یشتن و رێكارێكی دروست كه له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاساكان بگونجێت، هه‌میش تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاو بكرێت چونكه هه‌رێمێكی ده‌ستوری و یاساییه‌و به‌خوێنی شه‌هیدان دروستبوه.