سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامی كۆنگرێس مارۆ دیاز كۆبووەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامی كۆنگرێس مارۆ دیاز كۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمە 29/2 لە واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس بەڕێز ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرد.

هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

Back to top button