مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ، تاوتوێکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان بوو لەلایەن دادگای فیدراڵ.

هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .

 

Back to top button