سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بڕیاری ده‌رچونی ولاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆكرد

خواكوڕك
“تیریزا مای ” سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 29ی 3ی 2017 نامه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیای له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆ كرد ، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م یاسادانه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا له‌په‌ڕله‌مان ئاماده‌بوو به‌ فه‌رمی ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیای له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند .
واژۆكردنی ئه‌و نامه‌یه‌ ،به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی دانوستاندن ئه‌نجام ئه‌دات بۆ ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ ماوه‌ی (44) ساڵه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ ، “تیریزا مای ” له‌ داونینگ ستریت ڕاێگه‌یاند “له‌چه‌ند مانگی داهاتوو له‌و كاته‌ی له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان داده‌نیشم ، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م ، گه‌نج و پیر ، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند ، هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌وروپاییانه‌یشی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه‌ته‌ ماڵی خۆیان “.

Back to top button