176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لەئیمارات دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت، بافڵ تاڵەبانی لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە ئیماڕاتە و هەوڵی داوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ببینێت.

چوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئیماڕات دوا بەدوای دەست بەسەرداگرتنی ١٧٦ میلیۆن دۆلاری “کۆمپانیای ئانزۆ” دێت، کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، کۆمپانیاکە خاوەندارییەتی دەگەڕێتەوە بۆ”هاوڕێی شێخ دارۆی شێخ نوری” کە ئێستا کراوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی ، لە ڕابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ بافڵ ئەم کۆمپانیایەیان دامەزراندووە.

بە پێی زانیاریەکان دەخلی ئەم کۆمپانیایە تا ساڵی ٢٠٢١ ساڵانە تەنها ٣٠ ملیۆن دیناری عێراقی چۆتە سەر حسابەکەی لە دوبەی، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بری ١٧٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی چۆتە سەرحساب بانکیان لە بانکی ئیماراتی

“emirates NBD”

هەرئەوەش وای کردووە کە حکومەتی ئیماڕات گومان دروست بکات لەو بڕە زۆرە پارەیەی کە چۆتە سەر حسابەکەی کۆمپانیای ناوبراو، بۆیە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد وە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر کۆمپانیای ئانزۆ گروپ.

دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم دەوڵەتی ئیماڕات ئاگادار دەکاتەوە کە کۆمپانیای ئانزۆ هیچ کارێکی فەرمی وا گەورەی نەکردووە لە هەرێمی کوردوستان کە بتوانیت ئەو بڕە پارە زۆرە بنێریتە دەرەوەی وڵات، بۆیە باشتر وایە چاودێری بکرێن بە وردی.

هەر بۆیە دوای فەترەیەکی زۆری چاودێریکردنیان دەوڵەتی ئیماڕات دەست دەگرێت بەسەر ئەو ١٧٦ میلیۆن دولار، وە داوای ڕونکردنەوە دەکات لە کۆمپانیای ئانزۆ گروپ لەسەر شێوازی بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە.

دوا بەدوای ئەوە لە مانگی ڕابردوو لەترسی ئەوەی حکومەتی هەرێم دەست بەسەر ئەموالی مەنقولەو غەیر مەنقولەی کۆمپانیای ناوبراو دابگرێت ئەو بینایەی کە هاوڕێی شیخ دارۆ دروستی کردبوو بۆ کۆمپانیاکە لە سەر جادەی شەست مەتری سلێمانی ، خوار شوقەکانی گۆیژە سیتی کە بڕی ٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تیدا خەرج کرابوو ، لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکڕدرێت بۆ یەکیەتی، گوایە دەیکات بە بینای مەکتەبی سیاسی یەکیەتی، وە لە ئێستادا لۆگۆی کۆمپانیای ئانزۆ گروپ لەسەر بیناکە لابراوەو لۆگۆیەکی یەکیەتی لەسەر دانراوە.

لە ئێستادا بافڵ تاڵەبانی لە ئیماڕاتەو لە هەوڵی دەربازکردنی ئەو ١٧٦ میلیۆن دۆلارەدایە کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

ئارام ئەحمەد

 

Back to top button