هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی لەگەڕەکێکی سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەمید تەها تیماری

میدیاکانی لاهور جەنگی ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە:” بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی عەمید تەها تیماری و هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن بەڵام عەمید تەها ئامادەنەبووە خۆی ڕادەست بکات و تەقە لە هێزەکەی کۆماندۆ دەکات و رادەکات .

عەمید تەها تیماری ، پێش هەشتی تەمووز بەرپرسی فەوج بوو لە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، دوای کودەتای 8ی تەمووز بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی لە پۆستەکەی دورخرایەوە  و لە ئێستاشدا لە پەیوەندی دایە لەگەڵ لاهور جەنگی ، ئەمەش بافڵ تاڵەبانی تووڕە و نیگەران کردووە .

لە ماوەی رابردوو چەند جارێک لەلایەن فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی داوا لە تەها تیماری کراوە کە ئەو دوو ئۆتۆمبێڵەی لایەتی بیگەڕێنێتەوە بۆ هێزەکە بەڵام ناوبراو ئامادەنەبووە ئۆتۆمبێلەکان بگەڕێنێتەوە و تەنانەت هێرشی کردۆتە سەر کوڕانی تاڵەبانی .

Back to top button