پێنج رۆژی دیكه درێژ كرایهوه و خهڵكێكی زۆر دهتوانن سوودمهند بن، دواواده ڕاگهیاندرا

بهپێی زانیارییهكانی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە، نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی بۆ دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان درێژ کردەوە، کە ئەمە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
چاوهڕوان دهكرێ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ئەو کەسانەی لە دایکبووی 2006ـن مافی دەنگدانیان هەیە، داوا دەکرێت خۆیان لە نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی مافیان نهفهوتێ و بتوانن دەنگ بدەن.