دۆن باكۆن: كۆنگرێسی ئه‌مریكا كورد له هێرشی میلیشیاكانی ئێران ده‌پارێزێت
دوای سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتن، مه‌ترسی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا به ڕوونی ئاماژه‌ی پێ درا و دۆن باكۆن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، كۆنگرێس كورد له هێرشی میلیشیاكانی ئێران ده‌پارێزێت.
دۆن باكۆن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له X تویتەر نووسیویه‌تی: شه‌ره‌فمه‌ند بووم به پێشوازیكردن له سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كوردستانی عێراق لانكه‌ی هیوا و سه‌قامگیرییه، شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كه‌م كه له نێوان 2007-2008 له‌گه‌ڵیان بووم له عێراق.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا باسی له یاسای پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كه بۆ پڕچه‌ككردنی كورد پێشكه‌شی كۆنگرێسم كرد، له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سند كراوه و ئه‌مه‌یش پابه‌ندبوونی كۆنگرێس بۆ پاراستنی كورد پێشان ده‌دات به‌رانبه‌ر به هێرشی میلیشیاكانی ئێران.